وەڵامی توندی باڵوێزی ئێران بۆ لێدوانەکانی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە کۆماری ئازەربایجان
باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان وەڵامێکی بەبڕشتانەی دایەوە بۆ لێدوانەکانی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە باکو سەبارەت بەو زۆرانبازە ئێرانییەی کە لە لایەن ئازەربایجانەوە لەگەڵ خەنیمێکی ئیسرائیلی کێبڕکێی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، سەید عەباس موسەوی، باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان لە تویتێک دا لە وڵامی وتەی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە باکو نووسیویەتی: "سفری رەھا ئەگەر لێکدانی لە گەڵ بێ نیھایەتیش ھەبێت دیسان ھەمان سفری رەھایە."
دوای کێبڕکێی زۆرانبازی ئێرانی سەعید مەلایی کە بە نوێنەرایەتی کۆماری ئازەربایجان کێبڕکێی لەگەڵ خەنیمێکی ئیسرائیلی کردبوو، جۆرج دیک باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە تویتێک دا نووسیویەتی: سەعید مەلایی زۆرانبازی ئێرانی کە لەلایەن وڵاتەکەیەوە ڕێگەی پێنەدرابوو بۆ ڕکابەری لەگەڵ ئیسرائیل ، ئەمڕۆ وەک بەشداربوویەکی ئازەربایجانی، رکابەری لەگەڵ خەنیمێکی ئیسرائیلی کرد، کە دوای یارییەکە یەکتریان لە باوەش گرت.