ئێران بڕیاری دادگەی سوییدی لە بارەی «حەمید نوری» بە توندی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیاری دادگەی سوییدی لە بارەی «حەمید نوری» شارومەندی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.
«حەمید نوری» شارومەندی ئێرانی لە کاتی گەییشتنی بە سویید بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییە بنەماڵەییەکانی زڕکچەکەی لە بەرواری نۆھەمی نوامبەری ٢٠١٩ لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کراو ئەوە بۆ ٣٢ مانگ دەڕوات کە لە زیندان دا بەسەر دەبات.
نوری لە لایەن دادئەستێنی سوییدەوە تۆمەتی دەست ھەبوون لە بڕێک ڕووداوی پەیوەست بە ٣٤ ساڵ لەمەبەری ئێرانی خراوەتە سەر و سکاڵاکەرانی دۆسیەکەش بەزۆری ئەندامانی ڕێکخراوەی تیرۆریستیی مونافقینن.
ڕۆژی پێنج شەممە دادگەی سویید وێڕای پێمل بوون بەو بوختانانەی کە تاقمۆکەی تیرۆریستیی مونافقین بۆ« حەمیدنوری»یان کردبوو، زیندانی ھەتاسەری بۆ ناوبراو بڕییەوە.
ھەر لەم ئاراستەیەش دا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەیاننامە میدیاییەکەی دادگەی سویید لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتەکانی سەر «حەمید نوری» ڕایگەیاند: ئەوەی وا ئەمڕۆ لە میانەی ڕاگەیاندنی بڕیارەکە خوێندرایەوە، دەربڕی ئەوەیە کە میکانیزمی دادەڤانیی سویید لە باتی وەڵامدانەوەی جەماوەری ئێران سەبارەت بە مۆڵەت دان بە چالاکی نواندنی تاقمۆکەی تیرۆریستیی مونافین«موجاھیدینی خەڵق» لەو وڵاتە و ھەروەھا پێپەست کردنی ئەرکی نێونەتەوەیی خۆی لە بواری خەباتی بێ ھەڵاواردنی دژی تیرۆریزم، بەکردەوە خەریکی داکۆکی و برەو پێدانی تیرۆریزمە.
کەنعانی جەختی لەوەش کردەوە کە، بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو ڕوون و ئاشکرایە کە دۆسیەی «حەمید نوری» بەس بیانوویەکە بۆ پاسادانی ھەنگاوێکی سیاسی بەبێ ھیچ جۆرە بەڵگەیەکی ڕاستەقینەو وەجمەندییەکی مافەوانی.