ته‌مووز 16, 2022 12:52 Asia/Tehran
  • لە کاردانەوە بە گەشتەکەی بایدن ، ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: شانۆی کۆشکی سپی و زایۆنیزم ئێمە پێداگرتر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەرگیز لە مافی ڕەوای گەلی گەورەی ئێران ناکشێینەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێز و لۆژیکەوە لە ڕێگای پەرەپێدانی ئابووری و هەوڵی ئابڕوومەندانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان درێژە دەداتە ڕێگای خۆی.

ناوبراو گوتیشی : هەرگیز لە مافی ڕەوای گەلی ئێران ناکشێینەوە. دەسخستنی ڕێککەوتنی باش، بەهێز و سەقامگیری ئامانجی ئێمەیە. بێ گومان نمایشی کۆشکی سپی و زایۆنیزم لە ناوچەکە، ئێمە پێداگرتر دەکات.

سەرپەیڤ