دەستگیرکردنی تۆڕێک لەشۆڤارانی ڕێکخراوی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: تۆڕێک لە سیخوڕانی ڕێکخراوی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ناسرا و سەرجەمی کەسانی دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: تۆڕێک لە شۆڤارانی ڕێکخراوی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی کە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ڕەوانەی ئێران کرابوون، پێش هەر کردەوەیەک لەلایەن ھێزەکانی وەزاڕەتی ئیتلاعات ناسران و گیران .
لەم ئاگاداری نامەیەداهاتووە: ئەندامانی دەستگیرکراو، کە لە ڕێگەی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە لەگەڵ سیخوڕانی رێکخراوی سیخوڕی-تیرۆریستی زایۆنی (موساد) لە پەیوەندیدا بوون، بە نیازی ئەنجامدانی چالاکیی و ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە بە بەکارهێنانی نوێترین ئامرازی تەقینەوەی بێ وێنە لە هەندێک ناوچەی هەستیار و ئامانجی پێشوەختە دیاریکراو بوون.
ئەم ئاگاداری نامەیە دەشڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان و بە تێبینییە هەواڵگرییە بەردەوامەکان سەبارەت بە هەر پەیوەندییەکی ناوخۆیی و دەرەکی لەگەڵ ئەم تیمە تیرۆریستییە، زانیاریی زیاتر دواتر ڕادەگەیەنرێت.