بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری تاران لە نەریتی ماڵئاوایی کردن لە شەھیدانی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410163-بەشداریی_بەربڵاوی_جەماوەری_تاران_لە_نەریتی_ماڵئاوایی_کردن_لە_شەھیدانی_بەرگریکاری_گڵکۆ_پیرۆزەکان
نەریتی ماڵئاوایی و بەڕێ کردنی تەرمی شەھیدانی «خان تومان»ی سووریا بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری تاران بەڕێوە برا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2022 19:14 Asia/Tehran
  • بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری تاران لە نەریتی ماڵئاوایی کردن لە شەھیدانی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان

نەریتی ماڵئاوایی و بەڕێ کردنی تەرمی شەھیدانی «خان تومان»ی سووریا بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری تاران بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، نەریتی ماڵئاوایی و بەڕێ کردنی تەرمی شەھیدانی «خان تومان» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری تاران لە مەیدانی ئیمامی حسەین (ع) بەڕێوە برا.

شوناسی سەردارانی شەھید «عەبدوڵڵا ئەسکەندەری» و «ڕەحیم کابولی»، ھەروەھا شەھیدان «مستەفا تاش موسا»، «موحەممەد ئەمین کەریمیان» و «عەبباس ئاسمیە» لە شەھیدانی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکانی پارێزگاکانی مازەندەران و ئەلبۆرز و فارس، ٣١ی ژوئیە لە ڕێگای ھەڵسەنگاندنی نمونەی «دی ئێن ئەی»ی ناوەندی بۆماوەیی سپای پاسداران ڕوون بووەوە.

تەرمی ئەم شەھیدانە کە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا دۆزرانەوە، دوای بەڕێ کرانیان لە تاران بۆ ئەسپەردە کردن گوێزرانەوە بۆ پارێزگاکانی مازەندەران و ئەلبۆرزو فارس.