غەریب ئابادی: عێراق با ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی تیرۆری شەھید سولەیمانی خێراتر کاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410178-غەریب_ئابادی_عێراق_با_ڕەوتی_ڕاگەییشتن_بە_دۆسیەی_تیرۆری_شەھید_سولەیمانی_خێراتر_کاتەوە
سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادەڤانیی ئێران وتی: دەوڵەتی و سیستێمی داادیی عێراق با ڕەوتی ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی تیرۆری شەھید سولەیمانی خێراتر کەنەوە ھەتا بکەران و پێکەران و یارمەتیدەرانی ئەم تاوانە دژی مرۆڤایەتییەو تیرۆریستییە بناسێندرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2022 10:02 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: عێراق با ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی تیرۆری شەھید سولەیمانی خێراتر کاتەوە

سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادەڤانیی ئێران وتی: دەوڵەتی و سیستێمی داادیی عێراق با ڕەوتی ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی تیرۆری شەھید سولەیمانی خێراتر کەنەوە ھەتا بکەران و پێکەران و یارمەتیدەرانی ئەم تاوانە دژی مرۆڤایەتییەو تیرۆریستییە بناسێندرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«کازم غەریب ئابادی» یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی و سکرتێری بنکەی مافی مرۆڤی ھێزی دادەڤانیی ئێران وتی: لێژنەیەکی ھاوبەشی بەدوادا چوون لە نێوان ئێران و عێراق پێکھاتووەو سێھەمین کۆبوونەوەشی لە بارەی دۆسیەی شەھید کرانی سەردار سولەیمانی لە بەغدا بەرپاکراو بەڵگەو. زانیاریی گرینگیش گۆڕدرایەوە.

غەریب ئابادی وتیشی: لە بواری مافی مرۆڤ و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ڕوانگەسیاسییەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ ھیچ جیاوازییەک لە نێوان ھەڵوێستی دەوڵەتە دیموکرات و کۆماریخوازەکانی ئەمریکا نییەو ئەم بۆچوونەی کە گوایە لایەن و یان پارتی دیموکرات لە ئەمریکادا بەرگریکاری مافی مرۆڤە لە ئەمریکاو وڵاتانی دیکەدا، ڕاست نییە.