درێژەی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڤیەنا بۆ جاری دووەم لەسەر ئاستی پسپۆڕان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410202-درێژەی_دانوستانەکانی_هەڵوەشاندنەوەی_بایکۆتەکان_لە_ڤیەنا_بۆ_جاری_دووەم_لەسەر_ئاستی_پسپۆڕان
بە ئامادەبوونی تیمی ئێرانی ، درێژەی دانوستانەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئاستی پسپۆڕان بۆ جاری دووەم لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا دەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2022 11:52 Asia/Tehran
  • درێژەی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڤیەنا بۆ جاری دووەم لەسەر ئاستی پسپۆڕان

بە ئامادەبوونی تیمی ئێرانی ، درێژەی دانوستانەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئاستی پسپۆڕان بۆ جاری دووەم لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا دەستی پێکرد.

 

شاره‌زایانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جاری دووه‌م به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ دانوستانه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان له‌ ڤییه‌ن، چوونه‌ ناو هۆتێل کۆبورگ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکەمین خولی دانوستانەکانی نێوان کارناسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ (هەینی) لە ڤییەن بەڕێوەچوو.

دانوستانەکان کە تەرکیزیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ چەوسێنەر و نایاساییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، بە هۆی دەستپێشخەرییەکانی تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە، پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دواخستنی حکوومەتی "جۆ بایدن" بۆ قەرەبووکردنەوەی کردەوەی نایاسایی حکوومەتی پێشووی ئەمریکا وبەردەوامبوونی هەڵمەتی فشاری زۆرینە  بووەتە هۆی گومان لە جددیەتی ئەم وڵاتە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی و درێژکردنەوەی پرۆسەی گفتوگۆکان .

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی بەرپرس، چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمریکا ئەو لایەنە بووە کە پێشێلی رێککەوتنی ناڤۆکی  کردووە،  وتوویەتی : ئەوە واشنتۆنە کە دەبێ بە هەڵگرتنی گەمارۆکان بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە، و پێویستە راستیی پابەندبوونەکانی ئەمریکا دەرکەوێ .

دیپلۆماتکارانی ئێرانی هه‌روه‌ها له‌باره‌ی که‌شی وتووێژه‌کانی ڤییه‌ن ڕایانگه‌یاند: ئێستا کاتژمێره‌ لە چاره‌نووسسازه‌کانه‌ و ده‌بێت به‌ زووترین کات دڵنیایی لایه‌نی ئێرانی به‌ده‌ست بهێنرێت.