ئاب 14, 2022 06:58 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: بەکارھێنانی زمانی ھەڕەشە بەرامبەر بە ئێران و ئێرانی ھیچ دەرەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا وەبیری کۆشکی سپیی ھێنایەوە کە، بەکارھێنانی زمانی ھەڕەشە بەرامبەر بە ئێران و ئێرانی ھیچ دەرەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» ڕۆژی شەممە لە توییتەکەی دا نووسی: دەبێ ئەوە وەبیری کۆشکی سپی بھێندرێتەوە کە،بەکارھێنانی زمانی ھەڕەشە بەرامبەر بە ئێران و ئێرانی ھیچ دەرەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.

وتیشی: چەواشەکارییەکانی کۆشکی سپی بەرپرسایەتی و وەڵامدانەوەی لە بارەی تێوەگلانی بە تاانی جۆربەجۆری تیرۆریستی دژی ھەزاران کەس لە جەماوەری ئێران و ناوچەکەی لە سەر ھەڵناگرێ.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» ماوەیەک لەمەوپێش لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتا تورکەکەی واتە «مەولوود چاووش ئوغلو» ، وێڕای ئاماژە کردن بە دانوستانەکانی ئەم دواییەی ڤییەنا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان، وتیشی: ئێمە پەیامی خۆمانمان لە ڕێگای ئەرووپییەکانەوە گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا، بە ھیواین لایەنی ئەمریکی بە ڕوانگەیەکی ڕاست بینانەو کرداری و بە قەبوڵ کردنی داخوازییە ڕەواو یاساییەکانی ک/ۆماری ئیسلامیی ئێران، بەستێن بۆ ڕێککەوتن لە سەر دەقی یەکجاریی دانوستانەکان خۆش کات.

سەرپەیڤ