ئاب 14, 2022 10:49 Asia/Tehran
  • لێبڕانی دەوڵەتی قەتەر بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران

یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەدیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر لێبڕانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، شاندی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە سەرۆکایەتیی «موحەممەد بن عەبدولعەزیز ئەلخەلیفی» یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بۆ کاروباری ناوچەیی کە سەردانی تارانی کردووە، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیداری کرد.

لە دیدارەکەدا لە بارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی و بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک وڵاتەکەو گەشەو پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر لە ھەموو بوارەکاندا باس و وتووێژ کرا.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکانی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دەوحەو ھەروەھا گەشتەکەی میری دەڵەتی قەتەر بۆ تاران پێی داگرت.

«ئەلخەلیفی»ش لە دیدارەکەدا وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە سەر لێبڕانی دەوڵەتی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پێی داگرت.

سەرپەیڤ