ئاب 15, 2022 16:01 Asia/Tehran
  • ناسر کەنعانی: یەکجارەکی بوونی دەقی دانوستانەکان؛ بەندە بە پابەندبوون بە هێڵە سوورەکانی ئێرانەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: بە دڵنیاییەوە زەمینەیەک هەیە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە مەرجێک ڕێز لە هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی بگیرێت و بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی ئێران لە بەرجام ( بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ) دا دەستەبەر بکرێت.

"ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ ئەمڕۆ (دووشەممە) لە کۆبوونەوەیەکی هەفتانەیدا لەگەڵ پەیامنێران، وتی: تیمی دانوستانکاری ئەتۆمی لەم قۆناغەی دانوستانەکان دا بە پاڵنەرێکی جددیەوە دەرکەوتن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بەهێز و بەردەوام تا بتوانن بەرژەوەندییە سەرەتاییەکانی میللەت دابین بکەن و بەرزیان بکەنەوە گەمارۆ چەوسێنەرەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵگرن .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، کەنعانی گوتیشی: لەم قۆناغەی دانوستانە ناڤۆکییەکاندا، پێشکەوتنی ڕێژەیی بەدی هات، بەڵام ئەو پێشکەوتنانە بە تەواوی داواکارییە یاساییەکانی کۆماری ئیسلامیی بەدی نەهێنا و چاوەڕوانی دیکەمان هەبوو کە دەبوو جێبەجێ بکرایە.

بە وتەی کەنعانی: ئێمە بەرەو پێشەوە دەچین، بەڵام ئەوەی کە بڵێین لە ڕێککەوتنێک نزیکین و ئەم خولەی دانوستان لە ڤیەن دەتوانێ ببێتە هۆی ڕێککەوتنێکی ڕوون ، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ هۆی بەدیهاتنی چاوەڕوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەنەکانی دیکە بە تایبەت ئەمریکا.

سەرپەیڤ