کونسوڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی: ئاڵوگۆڕی سنووریی نێوان سلێمانی، عێراق و کێلێی سەردەشت پەرەدەستێنێ
کونسوڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی، فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە سنوورییەکانی نێوان سلێمانی، عێراق و کێلێی سەردەشت- ی راگەیاند.
"مەهدی شوشتەری"، کونسوڵی گشتیی ئێران لە شاری سلێمانی، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانانی عێراقی بە ئامانجی فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە سنوورییەکان و لێکدانەوەی پرس و لەمپەرە تیجاریەکان گەیشتە سەردەشت، ۆژی شەممە سەردانی بازاڕچەی مەرزیی سەردەشتی کرد .
شوشتەری وتی: سەردانەکەی دوو رۆژەی بەرپرسانی عێراق کە لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا ئەنجامدراوە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و هەرێمی کوردستانی عێراق و سنووری کێلێ ، کە یەکێکە لە سنوورە بازرگانییە چالاکەکان.
ساڵانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی سنووری کێلێ هەناردەی عێراق دەکرێت، کە بە تەواوبوونی ژێرخانەکان و بە فەرمی کردنی ئەم سنوورە، رۆنەقی ئابووریی و زیادبوونی ئاڵوگۆڕی سنووریی زیاتر دەبێت.