کرانەوەی سنووری نێونەتەوەیی «شەلەمچە» لە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410876-کرانەوەی_سنووری_نێونەتەوەیی_شەلەمچە_لە_ڕووی_زیارەتکارانی_ئەربەعینی_حسەینی
قایم قامی تایبەتیی شاری خوڕڕەمشار ڕایگەیاند: سنووری نێودەوڵەتیی «شەلەمچە» لە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2022 08:27 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سنووری نێونەتەوەیی «شەلەمچە» لە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی

قایم قامی تایبەتیی شاری خوڕڕەمشار ڕایگەیاند: سنووری نێودەوڵەتیی «شەلەمچە» لە ڕووی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «نادر ئومێدزادە» قایمقامی تایبەتیی شاری خوڕڕەمشار لە پارێزگای خوزستانی ئێران، وتی: بە پێی ڕاگەیاندنی بارەگای عەربەعینی حسەینی، ئەمڕۆ (چوارشەممە) سنووری شەلەمچە بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی (ع) کرایەوە.

«ئومێدزادە» وتیشی: زیارەتکاران دەتوانن بە پاسپۆرتی کارا سەردانی سنووری شەلەمچە بکەن.

«وەلیوڵڵا حەیاتی» جێگری پارێزگاری خوزستان بۆ کاروباری ئاسایشتییش وتوویەتی: لەبەر کۆتایی هاتنی نائارامییەکانی عێراق و ڕاگەیاندنی بارەگای ئەربەعینی وڵات، هاتووچۆ لە سەرجەم سنوورەکان، لەوانە شەلەمچە و چەزابە، دووبارە دەستی پێ کراوەتەوە.

جێگری پارێزگاری خوزستان بۆ کاروباری ئاسایشتی وتیشی:هەموو ئەو ڕێکخستن و ئاسانکاریانەی کە پێویستن بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنوورەکانی شەلەمچە و چەزابە دابین کراوە و هیوادارین زیارەتکارانی ئیمامی حسەین(ع) بەبێ هیچ کێشەیەک بگەنە پیرۆزگەکان.