دیداری باڵوێزی ئیمارات لە تاران لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاھییان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411305-دیداری_باڵوێزی_ئیمارات_لە_تاران_لەگەڵ_ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان
باڵوێزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە تاران لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیداری کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2022 10:15 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ئیمارات لە تاران لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاھییان

باڵوێزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە تاران لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیداری کرد

«سەیف ئەلزەعبی» باڵوێزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە تاران کە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەرکەکانی گەڕاوەتەوە بۆ تاران، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» لەم دیدارەدا وتی: بە گوێرەی سیاسەتی دابی دراوسێیەتی ، ھۆگری پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو دراوسێکان لەوانە ئیماراتیشین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له‌سه‌ر پێویستیی هاوکاریی وڵاتانی ناوچه‌کە بۆ چەسپاندنی سه‌قام و پاوەجێیی له‌ ناوچه‌که‌دا.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهییان» باسی لە پێویستیی بەکارهێنرانی بارستایی و تواناکانی ئێستا کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی باڵا بۆ هاوکاریی نێوان هەردووک لا، ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی کونسوڵگەری و ئاسانکاری بۆ چالاکیی دامەزراوە فێرکاری و پەروەردەیی و خزمەتگوزاری و پزیشکییەکانی ئێران لە ئیمارات دا.

باڵوێزی ئیمارات لە تارانیش بە دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لەمەڕ گەڕانەوەی بۆ ئێران، توانای بەرزی ئابووری و بازرگانیی دوو وڵاتی بە فاکتەرێکی گرینگ زانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بۆچوونی بەرپرسانی باڵای ئیمارات سەبارەت بە پەیوەندیی باشی نێوان ھەردووک وڵات و چالاککردنی لیژنە پەیوەندیدارەکان و ئاڵووێری شاندەکانی نێوان هەردووک لای ڕوون کردەوە.