ڕەییسی: سوورین لە سەر بەرەڤانیی لێبڕاوانە لە مافی گەلی ئێران
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە ڕایگه‌یاندنی ئەمەی که بڕیاری یەکجاری بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئەستۆی ئەمریکایە، وتیشی: سوورین لە سەر بەرەڤانیی لێبڕاوانە لەمافی گەلی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵاڕەییسی شەوی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵدەریی ئەلجەزیرەی قەتەر وتیشی: هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران دەبێ ھاوڕێی گەرەنتی بێت و بۆ بەرەوپێش چوونی دانوستانەکانی ناڤۆکی دەبێ کێشەی چاودێری چارەسەر بکرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژاوا داوامان لێ بکات چالاکی ناڤۆکی ڕابگرین، پێویسته داوا له ڕژێمی زایۆنی بکه‌ن که خاوه‌نی چه‌کی کۆکوژه.
ڕەییسی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە،سوورین لە سەر بەرەڤانیی لێبڕاوانە لەمافی گەلی ئێران، لە بارەی چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکییەکان وتی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەکەڵک نایەت و ئەمریکا دەبێ متمانەی ئێران بەدەست بھێنێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌و بایکۆتە نوێیانەی که ئه‌مریکا به‌سه‌ر ئێرانی دا سه‌پاندووه وتیشی: ئه‌گه‌ر واشێنگتۆن ڕێککه‌وتنی ده‌وێت؛ بۆچی لە کاتی دانوستانەکانی ئەتۆمیدا سزای نوێ دەسەپێنێت؟
ئایەتوڵڵاڕەییسی لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز یش وتی: دانوستانەکان لەگەڵ سعودیە بەردەوامە و پێنج خولی دانوستانمان ئەنجامداوە و بەردەوامیش دەبین.
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بوونی هێزی بیانی له ناوچه‌که‌ش وتی: ئه‌گه‌ر هێزه بیانیه‌کان ده‌ستێوه‌ردان کێشه‌کانی ناوچه‌که چاره‌سه‌ر دەکرێت.
ئایەتوڵڵاڕەییسی لە درێژەدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی عێراقیش وتی: خۆشحاڵ دەبین بە بینینی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق و نابێت چیتر عێراقییەکان ڕێگە بە بوونی ئەمریکییەکان بدەن.
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: وڵاتانی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی عێراق په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه کرد و پێمان گوت که ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به عێراقیه‌کانه‌وه هه‌یه.
ئایەتوڵڵاڕەییسی هەروەها باسی لە پرسی یەمەن کرد و وتی: بۆ بەدیهێنانی ئاگربڕی هەمیشەیی و پێشخستنی دانوستانەکان دەبێ گەمارۆی یەمەن هەڵبگیرێت.