دیدارە دیپلۆماسییەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە نیۆیۆرک
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411490-دیدارە_دیپلۆماسییەکانی_ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_لە_نیۆیۆرک
وەزیری دەرەوەی ئێران له پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوه یەکگرتووەکان له گەڵ چەند بەرپرسێکی جیهانی دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2022 11:11 Asia/Tehran
  • دیدارە دیپلۆماسییەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە نیۆیۆرک

وەزیری دەرەوەی ئێران له پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوه یەکگرتووەکان له گەڵ چەند بەرپرسێکی جیهانی دیدارو وتووێژی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،ئێوارەی «پارک جین»وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور ڕۆژی دووشەممە لە هۆتێلی شوێنی سەقامگرتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەنیۆیۆرک چاوی بە«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کەوت.

هه‌روه‌ها «شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی» جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش له‌گه‌ڵ «ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهییان» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبووه‌وه‌.

هەروەها «عەبدوڵڵا بوحەبیب» وەزیری دەرەوەی لوبنانیش ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی لە شوێنی سەقامگرتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ «ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» دیدار و وتووێژی کرد.

لەم دیدارانەدا ھەموو لایەک لەسەر بابەتگەلی جێی سەرنج و پەیوەندیی دوو قۆڵی وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.