دواگۆڕدران، کاتژمێری فەرمیی وڵات دەکشێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411533-دواگۆڕدران_کاتژمێری_فەرمیی_وڵات_دەکشێتەوە
بۆ دوایین جار کاتژمێری فەرمیی ئێران کاتژمێر ٢٤ی ئەمشەو کاژێرێک دەکشێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2022 12:53 Asia/Tehran
  • دواگۆڕدران، کاتژمێری فەرمیی وڵات دەکشێتەوە

بۆ دوایین جار کاتژمێری فەرمیی ئێران کاتژمێر ٢٤ی ئەمشەو کاژێرێک دەکشێتەوە.

کاتژمێری فەرمیی ئێران کاتژمێر ٢٤ی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە، ٢١ی سپتامبەر کاژێرێک دەکشێتەوە.

ئەمە دوایین گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی وڵاتەو ئیدی کاتژمێر لە سەرەتای ساڵی تازە لە ئێراندا ناگۆڕدرێت.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە نامەیەک دا بۆ سەرۆک کۆمار، یاسای ھەڵوەشاندنەوەی گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی وڵاتی بۆ ڕاپەڕاندن ، ڕاگەیاند.

بە پێی پەسەند کراوەی مەجلیسی ئێران، یاسای گۆڕدرانی کاتژمێری فەرمیی وڵات ھەڵدەوەشێتەوەو دەوڵەتی ئیدی نابێ کاتژمێری فەرمیی وڵات بگۆڕێت.