وەڵامی سپای پاسداران بە سەرەڕۆیان و تیرۆریستان گورچکبڕ دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411773-وەڵامی_سپای_پاسداران_بە_سەرەڕۆیان_و_تیرۆریستان_گورچکبڕ_دەبێت
هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: وەڵامی هێزی زەوینیی سپای پاسداران بە کەسانی سەرەڕۆ، تیرۆریست و مۆڵگەی سەرەکیی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لێبڕاوانەو گورچکبڕ دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2022 08:41 Asia/Tehran
  • وەڵامی سپای پاسداران بە سەرەڕۆیان و تیرۆریستان گورچکبڕ دەبێت

هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: وەڵامی هێزی زەوینیی سپای پاسداران بە کەسانی سەرەڕۆ، تیرۆریست و مۆڵگەی سەرەکیی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لێبڕاوانەو گورچکبڕ دەبێت.

بنکەی «حمزه سەییدوشوھەدا»ی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشیی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە موشەکی خاڵپێک و خۆفڕ بنکەکانی تاقمە تیرۆریستە جیایی خوازەکانی لە هەرێمی کوردستان دایە بەر پە لامار.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شەممە ٢٤ی سێپتەمبریش هەڵمەتێکی مووشەکی و تۆپخانەیی دژ بە تیرۆریستانی جیایی خواز لە ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەست پێ کردبوو.

سپای پاسداران لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە: هەڵمەتی دەستپێکراو تا چەکداماڵینی گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێ و داوا لە حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراقیش دەکەین کە ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دراوسێیەک بە تەفەڕنجێکی زیاترەوە بەجێ بێنن.