تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 23:00 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی 10 کەس به تۆمەتی هاوکاری له گەڵ ڕێکخراوی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی

ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەستگیرکردنی ١٠ کەسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی «موساد» ڕاگەیاند.

دە کەس لە دەست و پێوەندەکانی  ڕژێمی زایۆنی کە ئەرکی سەرەکییان ناس کردنی هێزە ئیتلاعاتییە چالاکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو، ڕاپێچ کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەندامانی ئەم تاقمە بە جڵەوکێش کردنی ڕاستەوخۆی ئەفسەرانی سیخوڕیی موساد ھەوڵی ناس کردنی ئەو کەسانەیان دەدا کە لەگەڵ کەرتە ئاسایشتییەکانی وڵات دا ھاوکارییان دەکرد و بە ڕفاندن و ھەڕەشەو جەزرەبەدان بەنیاز بوون قسەیان پێ بدرکێنن.

ئەندامانی ئەم گروپە ھەروەھا پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی موساددا هەبووەو لە بەرامبەر ئەو ئەرکانەی کە ڕایانپەڕاندوون لە چەندین نۆرەدا بڕەپارەیەکیان لە زایونییەکان و ئەفسەرانی موساد وەرگرتووە.

ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه‌ له‌ چه‌ند نمونەدا ئۆتۆمبێل و ماڵی هه‌ندێ که‌سی په‌یوه‌ست به‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ئاگر تێبه‌ردابوو و به‌ گرتنی وێنه‌ و ناردنی بۆ ئه‌فسه‌رانی موساد پاره‌ی نه‌ختییان وه‌رگرتبوو.

تەنانەت لە هەندێک جاریش هەوڵیان دابوو هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر بکەن، کە ھەڵبەت بۆیان نەلوا بوو.

لە ئێستادا دۆسیەی ئەم کەسانە ڕەوانەی دادگای گشتی و شۆڕشی ورمێ کراوە و دۆسیەکە بەپێی پێوەرە یاساییەکان تاوتوێ دەکرێت.

سەرپەیڤ