تشرینی دووه‌م 01, 2022 11:15 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا گەییشتە تاران

«نیکۆل پاشینیان» سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا گەییشتە تاران و لە لایەن «مەسعوود میرکازمی» جێگری سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجەی ئێران پێشوازیی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، «نیکۆڵ پاشینیان» سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەردانی تارانی کردووە.

«نیکۆل پاشینیان» کاژێرێک لەمەوبەر گەییشتە تاران و لە لایەن «مەسعوود میرکازمی» جێگری سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجەی ئێران پێشوازیی لێکرا.

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لەم سەفەرەدا شاندێکی سیاسی-ئابووری یاوەریی دەکات.

بەڕێزی لەم سەردانەی دا، لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی-مێژوویی «سەعدئاباد» بە فەرمی لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکراو دوای وتووێژی سەرکردەکانی دوو وڵاتیش ، کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆڕی باڵای ھەردووک لا بەڕێوە دەچێ و بەڵگەنامەکانی هاوکاریی نێوان کاربەدەستانی تاران و یەریڤان واژۆ دەکرێت.

 

سەرپەیڤ