تشرینی دووه‌م 01, 2022 15:15 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: دەستوەردانی بیانییەکان کێشەکانی ناوچەی قەفقاز زیاتر دەکات

سەڕۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ناوچەی قەفقاز بەشێکه له دێرووک و شارستانییەت و فەرهەنگی ئێران، وتی:دەستوەردانی بیانییەکان کێشەکانی ناوچەی قەفقاز زیاتر دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی سێشەممە، دوای وتووێژێکی دوو قۆڵی لەگەڵ «نیکۆڵ پاشینیان» سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لە کۆمەڵەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعد ئاباد، ڕایگەیاند: سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران خاڵێکی وەرچەرخانە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھەردووک وڵاتەکە.

ڕەئیسی ئاماژەی بەوەش دا کە لە چەند مانگی ڕابردوودا گەشەی ٤٣% لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ئەرمینیا تۆمارکراوە و ئینجا وتی: دەستڕاگەییشتن بە سات و سەودایەکی سێ ملیار دۆلاریش لە نێوان ئێران و ئەرمینیا لە سای خواست و لێبڕانی ھەردووک وڵاتەکە ڕێی تێ ئەچێ.

سەڕۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕبنی ئەمەی کە ئاسایشت و ئارامی له ناوچەی قەفقاز بۆ ئێران زۆر گرنگه، وتیشی: چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچه که دەبێت له دەستی بەرپرسان و کاربەدەستانی ھەر ئەم ناوچەیەش دا بێت و هەرچەشنە دەستوەردانێکی بیانییەکان  لەبری چارەسەرکردن، کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.

ڕەییسی جەختی لەوەش کردەوە کە توانایی و بارستاییەکانی ناوچەی قەفقاز دەتوانێت دەستەبەری ئاسایشت و ئارامیی ناوچەکە بکات.

«نیکۆل پاشینیان» سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاش لە پرێس کۆنفرانسەکەدا جەختی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانێ هێمایەکی ڕوون و زوڵاڵ بێت بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی دوو ئایینی جیاواز.

«پاشینیان» بە ئاماژەدان بەوەی کە تواناکان زۆرن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەرمینیا، ئاماژەی بەوەش دا کە لە بواری وزە، کشتوکاڵ، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پرسی ژێرخانی دانوستان و وتووێژیان کردووە کە دەبێ ڕێک و پێک بکرێت.

سەرپەیڤ