خۆبژێوی ئێران لە بەرهەم هێنانی 500 کاڵای پزیشکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412553-خۆبژێوی_ئێران_لە_بەرهەم_هێنانی_500_کاڵای_پزیشکی
وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند توانیومانە لە دروستکردنی 500 بەرهەمی پزیشکی خۆبژێو بین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2022 07:44 Asia/Tehran
  • خۆبژێوی ئێران لە بەرهەم هێنانی 500 کاڵای پزیشکی

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند توانیومانە لە دروستکردنی 500 بەرهەمی پزیشکی خۆبژێو بین

کۆماری ئیسلامی ئێران سەرباری بایکۆت و گوشاری سیاسی جیهانی بە پشت بەستن بە خەڵک بەتایبەت لاوانی بلیمەت توانیویەتی لە بواری زانستی و پزیشکی دا لەمپەرەکان لادا و دەستکەوتی گەورە مسۆگەر بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕۆژی سێشەمە لە پرێس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند: ئێران لە بەرهەمهێنانی 500 کاڵای پزیشکی خۆبژێوە و ئەو ڕەوتە سەتی سی و پێنج گەشە سەندنی بە خۆیەوە بینیوە.

جەهرومی وتی لە پێنج ساڵی رابردوو دا 2700 بلیمەت گەڕاونەتەوە ئێران و ڕاشیگەیاند :ئەمڕۆ زیاتر لە دە هەزار بلیمەتی ئێرانی هاوکاری کۆمپانیە زانستییەکان دەکەن.

کۆمپانیە زانستییەکانی ئێران لە بەرهەمهێنانی هیندێک کاڵا کە پێشتر هاوردە دەکران سەرکەوتنی بەرچاویان هەبووە.

بە پێی ڕاگەیەندرانی جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژی نووسینگەی سەرۆککۆمارییەتی ئێران لە هەشت ساڵی ڕابردو دا ژووماری ستارتاپ و کۆمپانیە زانستییەکانی ئێران لە پەنجا کۆمپانییەوە گەیشتۆتە حەوت هەزار دانە.