ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی «عیمران خان»ی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412640-ئێران_هەوڵی_تیرۆرکردنی_عیمران_خان_ی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2022 15:50 Asia/Tehran
  • ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی «عیمران خان»ی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانی شەرمەزار کرد.

«عیمران خان» دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆی تەقەکردنی کەسێکی چەکدار لە کاروانەکەی بریندار بوو. لەم تەقەکردنەدا کەسێک کوژراوە و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانی شەرمەزار کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە خوداوەندی مەزن داوای چاکبوونەوەی خێرای سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و بریندارەکانی دیکەی ئەم ڕووداوەی کرد.