سەردار سەلامی: سیستان و بەلوچستان مەڵبەندی پیاوانی بەخیرەتی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413178-سەردار_سەلامی_سیستان_و_بەلوچستان_مەڵبەندی_پیاوانی_بەخیرەتی_ئێرانە
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە سیستان و بەلوچستان مەڵبەندی پیاوانی بەخیرەتی ئێرانە،جەختی لەوە کردەوە: خەڵکی ئەم مەڵبەندە بەشەرەفە ،شەرەفمەند و شکۆدارو بە خیرەت و جوامێر و لە بەرامبەر دوژمنانی ئەم سەرزەوییە بەردەوام مکوڕو لێبڕاون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2022 08:16 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: سیستان و بەلوچستان مەڵبەندی پیاوانی بەخیرەتی ئێرانە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە سیستان و بەلوچستان مەڵبەندی پیاوانی بەخیرەتی ئێرانە،جەختی لەوە کردەوە: خەڵکی ئەم مەڵبەندە بەشەرەفە ،شەرەفمەند و شکۆدارو بە خیرەت و جوامێر و لە بەرامبەر دوژمنانی ئەم سەرزەوییە بەردەوام مکوڕو لێبڕاون.

سەرداری سەرتیپی پاسدار«حسێن سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە کاتی گەییشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی زاهیدان ڕایگەیاند: ئەم خەڵکە شایەنی هەموو جۆرە پێزانین و سوپاسبێژی و خزمەت و قوربانیدانێکی ئێمەی دابین کەری ئاسایشت و پارێزەرانی کەرانمەتی ئەم سەرزەوینەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە مەبەست لە سەفەرەکەی بۆ پارێزگای سیستان و بەلوچستان دیدار و وتووێژ بووە لەگەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە لە ماوەی حەوتەی بەسیجدا.

سەردار سەلامی هەروەها وتی: ئێمە ئەم جلەمان لەبەر کردووە ھەتا بۆ هەموو خەڵکی ئێران، بۆ ئوممەتی ئیسلامی سەربازێکی دڵسۆز بین بۆ وەدیهاتنی خەونە گەورەکانیان و ئاسایش و ئارامی و پێشکەوتن ، ھەتا پێمان دەکرێ فیداکاری بکەین و سەربازگەلێکی ئەمەگدار بین بۆ گەلی ئازیزی ئێران، بە جەماوەری گەرم و گوڕی سیستان و بەلوچستانیشەوە.