سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی شەهید «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413589-سوپاس_و_پێزانینی_بنەماڵەی_شەهید_مەولەوی_عەبدولواحید_ڕیگی_بۆ_ڕابەری_مەزنی_شۆڕش
بنەماڵەی شەهید «مەولوی عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی مزگەوتی ئیمام حسێن(ع)ی خاش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2022 15:11 Asia/Tehran
  • سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی شەهید «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش

بنەماڵەی شەهید «مەولوی عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی مزگەوتی ئیمام حسێن(ع)ی خاش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی چوارشەممەی ئیرنا؛ بنەماڵەی شەهید «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» ئیمامی مزگەوتی ئیمام حسێن(ع)ی خاش لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆیانیان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش و ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەو دامەزراوە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئەنجومەنی ئاسایشتی سیستان و بەلوچستانی ئێران دەربڕی.

لەم پەیامەدا هاتووە: جێی خۆیەتی سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕش و سەرۆکانی ھەرسێ هێزەکەو دامەزراوە ئەمنییەکان و پۆلیس و ئەنجومەنی ئاسایشتی سیستان و بەلوچستانی ئێران ڕادەگەیەنین ،کە ھەرلە سەرەتای ئەم ڕووداوە تیرۆریستییەوە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانا و بارستاییەکانیان بە درێژایی شەووڕۆژ لە گۆڕەپانەکەدا بوون و توانییان بە زووترین کاتکاتژمێر چوونە ناو کردار و سەرکەوتوو بوون سێ لە ھۆکارە سەرەکییەکانی تیرۆری ئەم شەھیدە مەزڵوومە دەستنیشان و قۆڵبەست بکەن.

لە درێژەی ئەم پەیامەدا هاتووە: هیوادارین بەو هەوڵانەی کە دراون و بەردەوامیشە، تاوانباران و سەرکردەکانی دیکەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەستگیرو ڕادەستی یاسا و دادپەروەری بکرێن.