کانونی یه‌که‌م 26, 2022 07:02 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی دەستپێ بوونی ساڵی نوێی پیرۆز کرد

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی ئاراستەی پاپا فرانسیس ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و بە بۆنەی هاتنی ساڵگەڕی لە دایکبوونی عیسا مەسیح (ع) و دەست پێ بوونی ساڵی تازەی ٢٠٢٣ پیرۆزبایی لە بەڕێزی و هەموو پەیڕەوانی ئایینی مەسیحییەت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران،«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ،لە پەیامی پیرۆزبایی سەری ساڵدا بۆ ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، وێڕای ئاماژەدان بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز لە سورەتی مریەم سەبارەت بە پێگەی بەرزی مەسیح(ع) لە قورئاندا و قسەکانی سەبارەت بە هاوسۆزی و ئازادیی ڕاستەقینەو مژدەی فریادڕەس و ڕزگاری مرۆڤایەتی، هیوای دەربڕی کە لە ساڵی نوێدا بە پشتبەستن بە فێرکارییە بەنرخەکانی پێغەمبەرانی ئیلاهی لەوانە عیسای کوڕی مریەم (س) وخۆڕاگری لە ڕێگای بەها ئیلاهییەکان، بەختەوەریی مرۆڤ بەدی دێت و جیهانێکی پڕ لە دادپەروەری و هاوسۆزی لەنێو گەلاندا دروست دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٢، ساڵیادی لەدایک بوونی عیسای مەسیح (ع)ە.

عیسای مەسیح (ع) یەکێکە لە پێغەمبەرە گەورەکانی خودا کە لە قورئانی پیرۆزدا ڕێزی زۆری لێدەگیرێت.

قورئانی پیرۆز لە چەند ئایەتێکدا مەسیح (ع) و پێگەی ئەو حەزرەتەی وەک یەکێک لە پێغەمبەرانی ئۆلۆلعەزم کە (خاوەنی کتێب و شەریعەت)ـە بەرز نرخاندووە.

عیسا مەسیح (ع) کوڕی مریەم (س)ـە.

حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) وێڕای پشتڕاستکردنەوەی تەورات کە کتێبی پیرۆزی جولەکەکانە، مزگێنیی ئەوەشی دا کە پێغەمبەرێک لە دوای منەوە دێت، کە ناوی «ئەحمەد»ـە کە دیارە مەبەست حەزرەتی موحەممەد (ص)، پێغەمبەری مەزنی ئیسلامە.

مەسیحییەکان لە ڕۆژی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع)، پێغەمبەری گەورەی خودا، نەریتێکی تایبەتی بەڕێوەدەبەن کە ئاشناترین دابی ئەم نەریتە ڕازاندنەوەی دارێکی سەوزی کاژە لە ماڵەکانیاندا.

ساڵی نوێ لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ساڵنامەی زایینی بە فەرمی دەناسن لە یەکەمی ژانویەوە دەست پێدەکات.

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە تایبەت کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردی بە بۆنەی لەدایک بوونی متفەڕکی پێغەمبەرعیسا مەسیح (ع) لە سەرجەم شوێنکەوتوان و ھۆگرانی ئەو حەزرەتە پیرۆزبایی دەکات.

سەرپەیڤ