کانونی دوھەم 09, 2023 14:26 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: دوژمن هێور دەکەینەوەو شکستی پێدەهێنین

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە: دوژمن ھێور نییە، بەڵام هێوری دەکەینەوە و شکستی پێدەهێنین.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەردار حسێن سەلامی» فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی یادی ساڵیادی شەهید بوونی سەرداری سەرلەشکری پاسدار ئەحمەد کازمی و عەلی شوشتری وتی: دوژمنان دەیانەوێ ئێران بکەنە وڵاتێکی دواکەوتوو.

سەردار سەلامی وتووشیەتی: ئەمڕۆ ئەگەر سەرداری ژوورەکانی شەڕی دوژمن بکەیت، بە دڵنیاییەوە نەخشەو خەریتەی ئێران لە ژووری بیرکردنەوەی دوژمندا بەدی دەکرێت، دیارە ئەوانیش پلانیان هەیە بۆ شکست پێ هێنانی ئێران.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردووی ناوچەکە ڕایگەیاند: ئەگەر لە ئاوێنەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ساڵانی ڕابردوودا بڕوانین و سەیری سوریا و عێراق بکەین، ئەوسا دەبینین دوژمنان چییان بەرامبەر ئۆمەتی ئیسلام لە خاکی موسڵمانان دا کردووە.

هەروەها سەردار سەلامی وتی: دیاریی دوژمن هەژاری و دیلایەتی و نەهامەتی و بەشخوراوییە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش دا: دوژمنان پێیانوابوو دەتوانن ئەم حکومەتە بەهێزە بشکێنن، بەڵام لە لوتکەی ئەم وەهمەدا شکستیان هێنا.

سەرپەیڤ