بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندەکانی ئێران و بێلاڕووس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415870-بەڕێوە_چوونی_کۆبوونەوەی_هاوبەشی_نێوان_شاندەکانی_ئێران_و_بێلاڕووس
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری بێلاڕووس کۆبوونەوەی شاندە پایەبەرزەکانی هەردووک وڵاتیان لە تاران دا بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2023 14:09 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندەکانی ئێران و بێلاڕووس

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری بێلاڕووس کۆبوونەوەی شاندە پایەبەرزەکانی هەردووک وڵاتیان لە تاران دا بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی سەرۆکایەتیی کۆمار؛ لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» ڕەزامەندی دەربڕی بۆ رەوتی گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی تاران -مینسک و وتی: واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەییشتن لە بوارە جیاوازەکاندا رەنگدانەوەی ئیرادەی ئەو دوو وڵاتەیە  بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان.

ڕەییسی ھەڵس و کەوتی ئێران و بێلاڕووسی لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا لە کاتی دامەزرانی پەیوەندیی دیپلۆماسییانەیان  بە باش و بنیاتنەر وەسف کرد و جەختی لەسەر بەکارهێنانی تواناکانی ئێستا کردەوە بۆ خێراکردنی ڕەوتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها بەکارهێنانی پەیماننامە ناوچەییەکانی وەک ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای و یەکێتی ئابووریی ئۆراسیای بۆ زیادکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردووک وڵات و وڵاتە سەربەخۆکانی دیکەدا بە کاریگەر زانی.

«ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ» سەرۆک کۆماری بێلاڕووسیش لەو دانیشتنەدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی بواری شارستانیەت و ئابووری وەسف کرد و وتی: "ئەمە سێھەمین سەردانی منە بۆ ئێران و ھەرجارێکیش خواستی گەلی ئێرانم بۆ بەرنگار بوونەوەی گوشارەکان و بایکۆت و ھەروەھا جوڵانەوە لە ئاراستەی پێشکەوتن دا بەدی کردووە.