سەردار ئەحمەد عەلی گودەرزی: پلانە ترسناکەکانی دوژمنان بە هەوڵی سنوورپارێزە ئازاکان شکستی هێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416117-سەردار_ئەحمەد_عەلی_گودەرزی_پلانە_ترسناکەکانی_دوژمنان_بە_هەوڵی_سنوورپارێزە_ئازاکان_شکستی_هێناوە
فەرماندەی پۆلیسی سنووریی وڵات جەختی کرد: پلانە ناشرینەکانی دوژمنان بە هەوڵی پاسەوانە سنوور پارێزە بەجەرگەکان شکستی هێناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2023 14:24 Asia/Tehran
  • سەردار ئەحمەد عەلی گودەرزی: پلانە ترسناکەکانی دوژمنان بە هەوڵی سنوورپارێزە ئازاکان شکستی هێناوە

فەرماندەی پۆلیسی سنووریی وڵات جەختی کرد: پلانە ناشرینەکانی دوژمنان بە هەوڵی پاسەوانە سنوور پارێزە بەجەرگەکان شکستی هێناوە.

هێزەکانی سنوور پارێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵێکی کاریگەریان لە ئاسایشی سنوورەکانی وڵات و ناوچەکەدا گێڕاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەردار «ئەحمەد عەلی گودەرزی» فەرماندەی پۆلیسە سنوور پارێزەکانی وڵات ڕایگەیاند: پلانە ترسناکەکانی دوژمنان بە هەوڵی ئازایانەی ستوورپارێزان و دۆزینەوەی چەک و تەقەمەنییەکانیان پووچەڵ کراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، فەرماندەی پۆلیسە سنوور پارێزەکانی وڵات ئتیشی: دوژمنان وایان دانا بوو کە پیلانی زۆر لە قوڵایی شارەکان دا بگێڕن کە بە خواستی خوداو بە فەرمانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ناکاریگەر و بێ ئەنجام مایەوە.

سەردار "گودەرزی" هەروەها وتی: لە مەشق و ڕاهێنان دەبێ بەردەوام بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە لێهاتوویی، ئەگەر لە مەشقەکاندا یەکدەنگی و دیسیپلین لە سەرووی چالاکییەکانەوە بێت، ئەوا ئامێر و مسۆگەرات بە شێوەیەکی کارا و دروست لە بەرەکانی شەڕدا بەکاردەهێنرێن.

فەرماندەی پۆلیسە سنوور پارێزەکانی وڵات جەختی لە باشترکردنی ئامادەیی و لە سەر ھەست بوونی پاسەوانانی سنوور لە پاراستنی تەواوی ئێرانی ئیسلامی کردەوە.