سەرۆک کۆماری ئێران نەورۆزی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416178-سەرۆک_کۆماری_ئێران_نەورۆزی_لە_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_پیرۆز_کرد
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کرد و پشتیوانی و ڕێنوێنییەکانی بەڕێزیانی بەرز نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2023 11:35 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران نەورۆزی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز کرد

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کرد و پشتیوانی و ڕێنوێنییەکانی بەڕێزیانی بەرز نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای بەرز نرخاندنی ڕێنوێنی و پشتیوانیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ حکوومەت، جەختی کرد: دەوڵەت لە ساڵی نوێ دا بەو پەڕی ھێزوتواناوە بە دوای باشترکردنی ئابووری و بژێوی خەڵک و بەدیهێنانی دروشمەکەی ساڵی تازەدا دەبێت.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیش دۆعای بەخێری بۆ دەوڵەت کرد ھەتا بتوانێ لە خزمەتکردنی خەڵک دا سەرکەوتوو بێت.