کاردانەوەی «کەنعانی چافی» بەرامبەر بە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416382-کاردانەوەی_کەنعانی_چافی_بەرامبەر_بە_ناڕەزایەتییە_ناوخۆییەکانی_ڕژێمی_زایۆنی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتی و ململانێی ناوخۆیی و گرژیی سیاسی دەگمەنی داگیرکەرانی قودس نیشان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2023 07:46 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی «کەنعانی چافی» بەرامبەر بە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتی و ململانێی ناوخۆیی و گرژیی سیاسی دەگمەنی داگیرکەرانی قودس نیشان دا.

ڕژێمی زایۆنی لە پاش کردەوەی ھەراسازکەری کابینەکەی ناتانیاھۆی سەرۆکوەزیران و پلانی چاکسازیی دادوەریییەکەی ڕووبەڕووی ناکۆکی و ئاڵۆزیی ناوخۆیی بووەتەوەو ئەم ناکۆکییانەش دوابە دوای ھەوڵی دوورخرانەوەی «یۆئاڤ گالانت» لە پۆستی وەزیری جەنگ لەلایەن ناتانیاهۆو مانگرتنی گشتی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.

لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە توییتێکدا نووسیویەتی: هەوڵی سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری ڕژیمی ئیسرائیل بۆ زیادکردنی دەسەڵات و مانەوەی خۆی جارێکی دیکە هەڵە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگەی زایۆنیی بە دروستکردنی بێ وێنەترین ناڕەزایەتی و ململانێی شەقامەکان لە نێوان داگیرکەرانی سەرزەوینی فەلەستین ئاشکرا کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: چەند گاڵتەجاڕانەیە که ئەمریکا و ئەورووپا و به تایبەتی بەریتانیا به پاساوی دیموکراسی بەردەوامن له پاڵپشتی کردنی بوونایەتییەکی ساخته له سەر بنەمای داگیرکاری و ئاپارتاید.