پەیامی پیرۆزبایی وەزیرانی پەروەردەی عومان، سوریا و سودان بۆ وەزیری پەروەردەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416435-پەیامی_پیرۆزبایی_وەزیرانی_پەروەردەی_عومان_سوریا_و_سودان_بۆ_وەزیری_پەروەردەی_ئێران
وەزیرانی پەروەردەی وڵاتانی عومان، سوریاو سودان پەیامی پیرۆزبایییان ئاراستەی وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەبۆنەی ھاوکات بوونی جەژنی نەورۆزو دەستپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2023 19:51 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی وەزیرانی پەروەردەی عومان، سوریا و سودان بۆ وەزیری پەروەردەی ئێران

وەزیرانی پەروەردەی وڵاتانی عومان، سوریاو سودان پەیامی پیرۆزبایییان ئاراستەی وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەبۆنەی ھاوکات بوونی جەژنی نەورۆزو دەستپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە پەیامەکەی وەزیرانی پەروەردەی وڵاتانی عوممان، سوریا و سودان بۆ «یوسف نووری» وەزیری پەروەردەی ئێران، ھاوکات بوونی بەھاری سروشت و بەھاری قورئان پیرۆز کراوە.

ھەر لە پەیامەکەدا هیوای سەرکەوتن و قەبوڵ بوونی نوێژ و دوعای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان خوزراوەو، بۆ وڵاتانی ئیسلامی، وەدیهاتنی پلان بۆ گەییشتن بە بەختەوەری دونیاو دواڕۆژ، لەگەڵ چاکە و نیعمەتی ئیلاھی دا داوا کراوە.