نیسان 01, 2023 18:00 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی پێناوداری خوێنی شەهیدانە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە پێناوداری خوێنی شەهیدان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ سەرلەشکر «حسێن سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە میانەی دیدارەکانی نەورۆز لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان «ئەحمەد مۆتەوەسلیان»، «سەعید» و «محەممەد تەوقانی»، و «مەهدی زاکر حسێنی»، وتی: ئاسایش، ئاشتی، پێشکەوتن و دەسەڵاتی ئێران ئەمڕۆ قەرزاری خوێنی شەهیدانە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: شەهیدی نەمر حاج «ئەحمەد مۆتەوەسلیان» یەکەم شەهیدی ئێرانی لە ڕێگای گرتنەوەی قودسدایە و سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی بەرەی خۆڕاگری بەرهەمی ئەو ڕێبازەیە کە ئەو بەڕێزە لە پێناوی ڕزگاریی قودسی پیرۆزو دەربازکردنی گەلی چەوساوەی فەلەستین لە کۆت و بەندی هەژموون و چەوساندنەوەی داگیرکەرانی زایۆنی و لایەنگرانیان دەستنیشانی کرد.

سەرپەیڤ