نیسان 08, 2023 09:38 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی توییتەری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەبارەی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز، دۆخی ئۆکرانیا، پرسە ناوچەییەکان و هەڵگیرانی سزاو بایکۆتەکان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بیروڕای گۆڕیوەتەوە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «کاترین کۆلۆنا» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ، ئامادە بوونی ھاوکاتی شاندەباڵاکانی ھەردووک وڵاتەکەیان لە پەکین دا قۆستەوەو پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە توییتێکدا نووسیویی: لە میانەی دیدارو گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بەسوودی لەگەڵ خاتوو «کۆلۆنا»ی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەکین، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز، دۆخی ئۆکرانیا، پرسە ناوچەییەکان لەوانە فەلەستین و لوبنان، هەڵگیرانی بایکۆتەکان و بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وتیشی: ھەروەھا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەڵس و کەوتی حکومەتی فەرەنسا لە مەڕ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە بەرجام دا، جەختی لە ڕەچاوکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی هاووڵاتیانی ناڕازیی فەرەنساش کردووەتەوە.

سەرپەیڤ