نیسان 14, 2023 05:17 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران: ئینتیفازەی فەلەستین بەڵێنی کۆتایی هاتنی ژیانی چەپەڵی زایۆنیستەکان دەدات

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای بانگهێشتنی گەلی ئێران بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس، ئینتیفازەی فەلەستین و شمشێری قودسی زیاتر لە جاران بە سەرکەوتوو زانی و بەڵێنی کۆتایی هاتنی ژیانی چەپەڵی ڕژێمی ساختەو کاتیی زایۆنیستی دا.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بانگهێشتی خەڵکی ئێرانی کرد بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس.

لەبەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دەستپێشخەریی مێژوویی، جێی دەستخۆشی و یەکلاکەرەوەی ئیمام خومەینی (رە) لە ناودێرکردنی دوایین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک ڕۆژی جیهانیی قودس، لە ماوەی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا، بە گۆڕینەوەی پرسی فەلەستین بۆ یەکەم پرسی جیهانی ئیسلام، ئەمڕۆ گرینگترین فاکتەری گۆڕینی هاوکێشەکان بە قازانجی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین و ھەروەھا سەپاندنی ئیرادە و باڵادەستیی خەباتکارانی فەلەستینی بەسەر ڕژێمی ساختە و منداڵکوژی زایۆنیدا ، خستووەتە بەرچاوی خەڵکانی جیهان.

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: پڕۆسەی پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم ڕۆژانە لە سەرزەوییە داگیرکراوەکاندا ئەوە دەردەخات کە بەرخۆدانی فەلەستین بە درێژایی مێژووی خۆی هیچ کاتێک وەک ئەمڕۆ بەهێزو ئینجا لە بەرامبەردا زایۆنییەکان سەرەڕای پشتیوانیی زلهێزە هەژموونخوازەکانی ڕۆژئاوا و دامەزراوە سەربازی و میدیاییە فراوانەکانی پاوانخوازان، ھێندە بێ هیوا و دۆش داماو نەبووە.

ئەم بەیاننامەیە یەکگرتوویی و یەکانگیربوون و یەکپارچەیی بەرەی خۆڕاگریی دژە زایۆنیستی و بەتایبەت گروپە چەکدارە فەلەستینییەکان و ھاتنەمەیدانی بەرەی لاوی بڕوادارو خەباتکاری بۆ بەرنگاربوونەوەی دژی داگیرکەران ، بە میراتی قوتابخانەی شەھیدی قودس سەردار حاج قاسم سولەیمانی و خەباتە ھەرماوو لەبیرنەکراوەکانی لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ستراتژیای ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی پڕچەک کردنی کەرتی ڕۆژئاوا زانیوەو جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئینتیفازەی نوێ بە توانای هێزمەندو لێبڕاوانەی خۆی، شمشێری قودسی تیژتر لە هەموو کاتێک خستووەتە سەر شادەماری زایۆنییەکان و بەڵێنی کۆتایی هاتنی ڕژێمی ساختە و کاتی زایۆنیستی دەدات.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕۆژی جیهانیی قودس ھێمای پشتیوانیی جیهانی لە فەلەستینی ستەملێکراو و بێزاری دەربڕین لە ئیسرائیلی داگیرکەرەو ئەم پەیامە بۆ سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکەرولایەنگرانی چەپەڵ و بەتایبەت دەوڵەتی تیرۆریست و قیزەونی ئەمریکا دەگوازێتەوە ، کە ژماردنی بە پێچەوانەوە بۆ ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەم ڕژێمە چەپەڵەو دەرپەڕاندنی داگیرکەرانی سەرزەوینی قودس دەستی پێکردووەو هیچ ھۆکارێکیش ناتوانێت ڕێگری لەو لاوازی و ناسەقامگیرییە ناوخۆییە بکات کە دەبێتە هۆی ئاوابوون و لەنێوچوونی حکومەت و کۆمەڵگای زایۆنی.

سەرپەیڤ