نیسان 14, 2023 20:46 Asia/Tehran
  • دەریاوان ئێرانی: بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس نیشانەی هاوسۆزی بۆ گەلی فەلەستینە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بە واتای هاوڕێیەتی، هاوکاری و پێکەوەیی و هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ گەلی فەلەستینە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی قودس لە تاران وتیشی: ئامادەبوونی خەڵک لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس مەودای نێوان حەق و ئەمش کە حەق چۆن دەڕواتە پێشەوە ڕوون دەکاتەوە.

دەریاوان ئێرانی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئامادەبوونی خەڵک بە ھەموو چین و ھۆزەکانیەوە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی قودس پەیامێکی ڕوون بۆ دوژمنان دەگوازێتەوە ئەویش ئەوەیە کە هەمووان یەکگرتوون و دوژمنان هەرگیز ناتوانن ئەم هاوپەیمانییە تێک بشکێنن. 

ڕۆژی هەینی ١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٣ (٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢)، ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٣ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤، ڕۆژی جیهانی قودسە.

ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە تاران و پارێزگاکانی دیکەی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ