دیداری ڕەمەزانیی خوێندکاران لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417088-دیداری_ڕەمەزانیی_خوێندکاران_لەگەڵ_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی
کۆمەڵێک لە خوێندکاران و چالاکانی ڕێکخراوە خوێندکارییەکان لە ٢٧مین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2023 14:18 Asia/Tehran
  • دیداری ڕەمەزانیی خوێندکاران لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

کۆمەڵێک لە خوێندکاران و چالاکانی ڕێکخراوە خوێندکارییەکان لە ٢٧مین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی khamenei.ir، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، کۆمەڵێک لە خوێندکاران و چالاکانی ڕێکخراوە خوێندکارییەکان لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ڕاگەیاندنی بچوون و بیروڕای نوێنەری ڕێکخراوەکانی خوێندکاری لە ئێستادا خەریکە بەڕێوە دەچێت و بەردەوامە.

ڕوونکردنەوەی زیاتر لەم پەیوەندییەدا دوای وەرگرتنی زانیاری لە بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بڵاودەکرێتەوە.