نیسان 23, 2023 11:56 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە لێدوانەکانی دژە ئێرانیی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانی ئانتریک کارانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی سەربازیی ئێرانی لە ئاراستەی گەرم داھێنانی بازاڕی چەک و چۆڵی ئەمریکا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کاروباری گشتیی ڕاگەیاندن و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، «ناسر کەنعانی چافی»وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ھەستانی وڵاتەکەی بۆ تێکدان و پەکخستنی بەرنامە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەندێک بایکۆتی نوێی دژی ئێران وتی: لێدوانی ئانتریک کارانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی سەربازیی ئێران تەنیا لە ئاراستەی گەرم داھێنانی بازاڕی چەک و چۆڵی ئەمریکایە بە ھۆی پەرە پێ دانی پرۆژەی  شکستخواردووی ئێران ترسێن کردن و دروستکردنی ناتەبایی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بەپێچەوانەی لێدوانی ناشیرینی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئامریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتیدا، هەمیشە جەختی لەسەر دیالۆگ، بەشداری و هاوکاریی ناوچەیی بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەت و بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە بەدوور لە دەستوەردانی بیانییەکان کردووەتەوەو لە ئێستاش دا گۆڕانکارییە ئەرێنی و پێشکەوتووەکانی ناوچەکەش ھەربە هەمان ئاراستەیە.

کەنعانی چافی جەختی لەوەش کردەوە کە: بەرنامەی سەربازیی ئێران تەنیا لایەنی بەرگری و خۆڕاگریی هەیە و دژی هیچ وڵاتێک نییە کە نیازی هێرشکردنە سەر ئێرانی نەبێت.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران، کردەوەی نائاسایی و هەڵەی ڕژێمی ئەمریکای بەدرێژایی دەیان ساڵ بە سەرچاوەی نائەمنی و ناسەقامگیری و شەڕ لە ناوچەکە زانی و وتیشی: ئەو وڵاتە بە قازانجیەتی دەستبەرداری هەڵە و دەستوەردانەکانی ببێت و نزیکبوونەوەی نابەرپرسانە لە پرسی وڵاتانی ناوچەکە وەلا بنێت و بھێڵێ با پڕۆسەی پتەوکردنی سەقامگیری و ئاشتی بە هاوکاری و ھاوبەشیی وڵاتانی ناوچەکە بەردەوام بێت.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ئاپریل «ئەنتۆنی بلینکن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن پابەندە بە هەنگاوە یەکلاکەرەوەکان بۆ تێکدانی بەرنامە سەربازییەکانی ئێران.

ئاماژەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو سزا نوێیانەی ئەمریکایە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەم وڵاتە بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی دروستکردن و ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک و چۆڵ سەپاندوویەتی.

سەرپەیڤ