May 03, 2023 14:34 Asia/Tehran
  • سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانی لە گەرووی هورمزدا ​​گرت

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیی پێشێلکاردا گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە بیانییە بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە کە ئاڵای پانامای پێ بووە، لەکاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا ​​دەستی بەسەردا گیراوە.

٢٨ی ئاپریلی ڕابردوو، کەشتییەکی پێشێلکار کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی لەسەر بوو، لە کەنداوی فارس لەگەڵ کەشتییەکی ئێرانی پێکیان داداو ئەمەش ونبوون و برینداربوونی چەند کارگێڕێکی کەشتییەکەی ئێرانی لێکەوتەوە، کە دواتر لە دەریای عومان لەلایەن هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانەوە ناسرایەوەو دەستی بەسەردا گیرا.

کەشتییەکە وێڕای پێشێلکردنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە یارمەتیدانی کەشتییە زیان دیتووەکەو بریندارەکانی هەوڵی هەڵهاتن لە کەنداوی فارسی دابوو کە دەستبەجێ دوای داخوازیی ناوەندی پشکنین و فریاکەوتنی دەریایی ، ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەستا بە پێ و شوێنگرتن ، ناس کردن و دەست گرتن بەسەر ئەو کەشتییە نەناسراوەدا لە دەریای عوممان.

سەرپەیڤ