کاردانەوەی کەنعانی بەرامبەر بە نیگەرانیی ئەمریکا لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سوریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شکانی پۆڕنی ئەمریکا لە سووریا و ناوچەکەی بە هۆکاری تووڕەیی کۆشکی سپی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیمەشق زانی.
«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای بەرپرسانی سیاسی و ئابووری سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.
بۆیە "ڤیدانت پاتل"، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیداو لە کاردانەوە بە سەردانەکەی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سوریا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق، لە درێژەی ئیدیعاکانی کۆشکی سپیدا، بەبێ ئەوەی باس لە داگیرکاری و شەڕ و جموجۆڵە تێکدەرانەکانی واشنتۆن بکات لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان، بانگەشەی کرد: حکومەتەکانی ئێران و ڕووسیاش بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی کارە تێکدەر و ناسەقامگیرکەرەکانیان لە ناوچەکەدا.
لەم ڕووەوە و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە توییتێکدا ئاماژەی بە نیگەرانیی ئەمریکا لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سوریا و ئەنجامەکانی کرد و نووسی: توڕەیی ئەو ڕژێمە خراپەی کە پۆرتی لە سوریا و تەواوی ناوچەکە لەلایەن ئێران و تەوەرەی خۆڕلگرییەوە شکێنراوەو دەبێت کۆتایی بە بوونی شەڕاشۆی خۆی لە سوریا بهێنێت، شتێکی ئاساییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە: دەسا توڕه بە لەتاو توڕەییش دا بمرە.