وەزیری تەندروستیی ئێران: تەندروستی ئاڵقەی هاوبەشە لە ناوچەکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417653-وەزیری_تەندروستیی_ئێران_تەندروستی_ئاڵقەی_هاوبەشە_لە_ناوچەکەدا
وەزیری تەندروستی، چارەسەرو پەروەردەی پزیشکیی ئێران وتی: تەندروستی ئەو ئاڵقە هاوبەشه له ناوچەکەدایه کە یەکڕیزی دروست دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2023 15:04 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستیی ئێران: تەندروستی ئاڵقەی هاوبەشە لە ناوچەکەدا

وەزیری تەندروستی، چارەسەرو پەروەردەی پزیشکیی ئێران وتی: تەندروستی ئەو ئاڵقە هاوبەشه له ناوچەکەدایه کە یەکڕیزی دروست دەکات.

«بەهرام عەینوڵڵاھی» وەزیری تەندروستیی ئێران لە کۆبوونەوەی شارەزایانی باڵای وڵاتانی گروپی پێنج لە بواری هاوکاریی سیستەمی تەندروستی لە تاران وتی: تەندروستی تەنیا بە یەک ناوچەو وڵاتێک بەرتەسک نابێتەوەو کۆرۆناش سەلماندی کە ئەگەر تەندروستی لە شوێنێکدا بخرێتە مەترسییەوە، بە وڵاتانی دیکەشدا بڵاودەبێتەوە.

وەزیری تەندروستی، چارەسەر و پەروەردەی پزیشکیی ئێران  بە ئاماژە بەوەی کە پێویستە لە تەندروستیی ناوچەکەدا بەدواداچوون بۆ تەندروستی وڵاتان بکرێت، هیوای خواست کە لوتکەی تاقمی «جی پێنج» یارمەتیدەر بێت بۆ فراوانکردن و باشترکردنی تەندروستیی ناوچەکە.

بیست و شەشەمین کۆبوونەوەی شارەزایانی باڵای گروپی جی پێنج ، لەوانە ئێران، عێراق، تاجیکستان و ئەفغانستان و نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بواری هاوکاریی سیستەمی تەندروستی، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆکاروباری ژنان و بنەماڵە و وەزیری تەندروستیی ئێران، ئەمڕۆ لە تاران دەستی پێکرد.