سەفەری وەزیری ئابووریی ئێران بۆ عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417811-سەفەری_وەزیری_ئابووریی_ئێران_بۆ_عەرەبستان
وەزیری ئابووری و دارایی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە فڕۆکەخانەی جەددەی عەرەبستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2023 16:33 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری ئابووریی ئێران بۆ عەرەبستان

وەزیری ئابووری و دارایی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە فڕۆکەخانەی جەددەی عەرەبستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەید ئیحسان خاندوزی» وەزیری ئابووری و دارایی ئێران کە ڕۆژی پێنجشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئابووری سەردانی عەرەبستانی کرد، لە میانەی پێشوازیی گەرم وگوڕی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە، بەڕێوەبەرانی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی و ئەندامانی کونسوڵخانەی گشتیی ئێران گەییشتە فڕگەی جەددە.

دیداری دووقۆڵیی کاربەدەستانی عەرەبستان و ئامادەبوون و وتاردان لە کۆبوونەوەکانی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم سەفەرەن.

ئەمە یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عەرەبستانە دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییە لەگەڵ ئەم وڵاتە.