کەمکرانەوەی ڕادەی ئامادەبوونی پاپۆڕە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418154-کەمکرانەوەی_ڕادەی_ئامادەبوونی_پاپۆڕە_ئەمریکییەکان_لە_کەنداوی_فارس
فەرماندەی ناوچەی «شەھیدانی»بەرگریی ئاسمانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی «کەنداوی فارس» بە ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەرچەشنە هێرشێک وتی: بوونی پاپۆڕە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس زیاتر لە سەدی ٨٣ کەمی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2023 01:39 Asia/Tehran
  • کەمکرانەوەی ڕادەی ئامادەبوونی پاپۆڕە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس

فەرماندەی ناوچەی «شەھیدانی»بەرگریی ئاسمانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی «کەنداوی فارس» بە ئاماژە بە ئامادەبوونی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەرچەشنە هێرشێک وتی: بوونی پاپۆڕە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس زیاتر لە سەدی ٨٣ کەمی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ دووھەم "نەسروڵڵا هوشمەند" فەرماندەی ناوچەی «شەھیدان»ی بەرگریی ئاسمانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەنداوی فارس، ڕۆژی سێشەممە، لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی فەرماندەی بنکەی بەرگری ئاسمانی دوورگەی کیش لە (باشووری ئێران)، بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرگریی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە بواری ڕێگریکردندا وریایە، وتی: ماوەیەک لە ڕۆژێکدا پتر لە ١٠٠ پاپۆڕی ئەمریکی ھاتوچۆی کەنداوی فارسیان دەکرد، کە لە ئەنجامی چاودێری و وشداری دانی بەردەوام ئەم ژمارەیە لە ئێستادا بۆ کەمتر لە ١٧ دابەزیوە.

سەرتیپ ھوشمەند بە ئاماژەدان بە قوربانیدان و ئازایەتیی پیاوە چاونەترسەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مێژووی بەرگریی ئاسمانی وڵاتدا جەختی کرد: بۆ ساتێکیش لە بەرگریکردن لە نیشتیمانی ئیسلامی بەتایبەت ئاسمانی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ئاسمانی ویلایەتە،خەمساردی نانوێنین.

فەرماندەی ناوچەی بەرگریی ئاسمانیی باشووری ڕۆژهەڵات وتیشی: هێزی یەورەی بەرگری ئاسمانیی وڵات پێویستی بە ڕوونکردنەوەیە لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی دا.