May 29, 2023 19:33 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دیداری کردو ھەردووک لا لە بارەی بابەتگەلی دوولایەنەو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوە پێکەوە ڕاوێژیان کرد.

«قاسم ئەلئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە و هەردوولا سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان بەتایبەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەم دواییەی نێوان هەردوولاو هەروەها گرنگترین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە. 

لەم دیدارەدا ئەحمەدیان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران هەمیشە پاڵپشتی لەو حکومەتەی عێراق کردووە کە لە سەر بنەمای خواستی گەل دامەزراوە، وتیشی: ئیرادەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریتییە لە فراوانکردن و قووڵکردنەوەی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی وڵاتی دۆست و برای عێراق و ئێمە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم سیاسەتەو هاوکاری و کارلێکی دوولایەنە و فرەلایەنە لە هەموو ڕەهەندەکاندا بە تەواوی ئامادەین.

لەم دیدارەدا قاسم ئەلئەعەرجیش وتی: حکومەت و دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سوورە لە سەر ئەوەی کە وەک جاری جاران بە بەردەوام کردنی پەیوەندیی نزیک و نەپچڕاوەی، لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ھاوکاری و ھەڵس و کەوتی ھەبێت.

سەرپەیڤ