حوزه‌یران 18, 2023 15:07 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانی ئیسلامیی نییە

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئێرانی ئیسلامیی نییە.

ئەمیری سەرتیپ«کیومەرس حەیدەری» فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران، بە ئاماژەدان بە دانپێدانانی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی سەبارەت بە بێدەسەڵاتیی ئەم ڕژیمە لە ھەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە توانایدا نییە ڕووبەڕووی ئێرانی ئیسلامی بێتەوە.

ئەمیری سەرتیپ حەیدەری وێڕای پێداگرتن لە سەر چەسپێندرانی ئاسایشی تۆکمەوتەواو لە سنوورەکانی وڵات، وتیشی: ئەگەر دوژمن بچوکترین جوڵەیەکی گەمژانە بکات، ئەوا وەڵامەکەی بە قەبارەیەکی گەورەو گورچکبڕ وەردەگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران وتیشی: هێزی زەوینیی ئەرتەش لە هەموو سنوورەکاندا جێگیر کراون و یەکەکانی هێزی زەوینیی ئەرتەش لە ڕووی ھەواڵگرییشەوە بە تەواوی زاڵن.

ئەمیری سەرتیپ حەیدەری جەختی لەوەش کردەوە: حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستێکی بەرفراوان دا میکانیزمی بەرگریکردنی بەدی ھێناوە.

سەرپەیڤ