ته‌مووز 12, 2023 21:08 Asia/Tehran

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: نەوەی لاوو تازەلاو وەک خاوەن و بنیاتنەرانی داھاتووی وڵات ، دەبێ ناوەندی سەرنجی ڕاگەیاندنی داهێنەرانەو پشتبەستوو بە شێوازو ئامێرگەلی نوێ بێت.

بەپێی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ زانایان، فەقێکان و بانگخوازانی حەوزەکانی عیلمیە، لە سەروبەندی مانگی موحەڕڕەم دا، پێویستیی وڵات بە چالاکیی بانگخوازانەی پشتبەستوو بە بنەمای توێژینەوەی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا زانی و بە ئاماژەدان بە ئایەتە جۆربەجۆرەکانی قورئانی پیرۆز سەبارەت بە بانگەواز و ڕەهەند و وردییاتەکانی، وتی: ئایینی خودا لە ئاستی چینەکانی خەڵک بە بانگەوازو ڕاگەیاندن نەبێت،دروست نابێت.

بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە گرنگیی نەریتی درێژخایەنی بانگەواز لە حەوزەکانی عیلمیە و لە ژیانی زانایانی گەورەدا، وتیشی: ئەولەویەتی بانگەواز لە نێو ئەرکی حەوزەکاندا دوای دامەزرانی کۆماری ئیسلامی دوو هێندە زیادی کردووە، چونکە دامەزرانی سیستمێکی سیاسی لەسەر بنەمای ئایین دوژمنایەتیی موستەکبیرەکانی بەرامبەر بە ئیسلام پەرە پێ داوە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بڕوای جەماوەری بە کۆڵەکەی پتەوھێشتنەوەی  نیزامی ئیسلامی ناو برد و وتیشی: پاراستنی نیزام و لە ڕاستیدا پاراستنی ئیمان و باوەڕی گەل ئەرکێکی واجیبە، ئەمە جیا لەوەی کە لە سەردەمی ئێستادا بانگەواز بە هەموو جۆرە شێوازێکی پشتبەستوو بە زانست و پەرەسەندنی ئامرازەکان لەوانە ئینتەرنێت و زیرەکیی دەستکرد(وەک هێمایەک بۆ قۆناغی دوای ئینتەرنێت) بەربڵاوتر بووە، ھەر بۆیە ژیرمەندی وا ھەڵدەگرێت کە لە بەرامبەر شمشێرە خوێنڕێژەکانی پڕوپاگەندەی دوژمنان، بانگەواز لە ئەولەوییەت دا بێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرەی دژ بە نیزامی ئیسلامیی کە خۆی بە لیبراڵ دیموکراسی دەناسێنێ، بە بەرەی درۆزن و چەواشەکار ناوبرد و بە ئاماژەدان بە زۆرێک لە ڕاستییەکانی مێژووی هاوچەرخ، وتی: بەرەی دژ بە نەتەوەی ئێران دژی ئازادیخوازی و بیرکردنەوەی ئازادە و نەیاری هەر جۆرێک دیموکراسیی پێوەنەبەستراو بە موستەکبیرانەو بەرخۆدان و خەباتی نەتەوەی ئێران و نیزامی ئیسلامی لە دژی ئەم بەرەیەدا خەباتێکی شارستانی و جیهانییە.

بەڕێزی دۆخی نەتەوەی بێ ماڵ و حاڵ و هەژاری ئۆکرانیای بە بەڵگەیەکی بەردەوام کرانی ئامانجی کۆلۆنیالیستی و تاڵانکارانەی ڕۆژئاوا ناوبرد و وتیشی: وادیارە دەبێ گەلی ئۆکرانیا بکوژرێن، چونکو بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی چەکی ڕۆژئاوا لە درێژە خایاندنی شەڕی ئۆکرانیادایە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لاوازبوون و زەبروێکەوتنی ئەمڕۆی ڕۆژئاوای لەهەموو کات بە زیاتر زانی و وتی: لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی سیاسەت، بەگژداچوونەوەی گەلان، بەربەرەکانێ لەگەڵ خودی جەماوەری ئەمریکا، ڕەگەزپەرستی، ڕەوشت نزمی، دڕندەکاری و بێ بەزەیی بوون ، کۆمەڵێک ھەڵس و کەوتی شەیتانی و خراپەکارانە لە ناخی ئەمریکادا ڕەگی داکوتاوە.

سەرپەیڤ