نوێنەری حەماس لە ئێران: هۆلۆکاستی ڕاستەقینەی سەدەی ٢١ لە فەلەستین خەریکە ڕوو دەدا
نوێنەری بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلستین حەماس لە ئێران ڕایگەیاند هۆلۆکاستی ڕاستەقینەی سەدەی بیست و یەک لە فەلەستین خەریکە ڕوو دەدا.
خالید قدومی نوێنەری حەماس لە ئێران لە کۆبوونەوەی دژی زایونی پاڵپشتی لە باهۆزی ئەقسا کە لە مزگەوتی ئیمام حسین"ی ورمێی پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوە چوو، وتی: خەڵکی غەززە زۆرلێکراو بەڵام هێزمەندن و لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە لەنێوچوونی ڕژیمی زایونی و سەرکەوتنی هەزارەکان دەستی پێ کردو دەبێ ئەم ڕۆژە بەنێوی بەختەوەری و نەتەوەی ئیمام حسین ناودێر کرد.
خالید قدومی وتیشی ئەمریکا لەدوای شکستەکەی و تەریککەوتنەوەەی هێزەکانی لە ناوچەکەدا تەنیا ڕێگە چارەسەری خۆی لە قەڵاچۆکردنی خەڵکی فەلەستین بەدی دەکاو هەنوکەش ئەوەتا بنیامین نەتانیاهۆ بەیارمەتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە هاریکاری چەکەمەنی و فریاگوزاری ڕژیمی زایونیستی دەکەن خەڵکی موسوڵمانی فەلەستین قەڵاچۆ دەکا.
نوێنەرەکەی حەماس رایگەیاند کە ئەو ڕژیمە ژن و منداڵ قەڵاچۆو، مزگەوت و قوتابخانە خاپوورو نەخۆشخانە بۆردومان دەکاو بەمجۆرە دیمەنێکی کۆمەڵکوژی یەگجار کارەساتبار لە غەزە خەریکە ڕوو دەدا.