تشرینی دووه‌م 25, 2023 11:00 Asia/Tehran

فەرماندەری هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە جبەخانەیەکی نوێ دراوە بە هێزی دەریاوانی ئەرتەشی ئێران.

دەریاوان شەهرام ئێرانی فەرماندەری هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسک دا کە بە بۆنەی حەوتی مانگی سەرماوەزی ڕۆژی هێزی دەریاوانی ئەرتەشی ئێران بەڕیوە چوو ڕایگەیاند کە هەنووکە هێزی دەریاوانی ستراتیژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێکهێنانی ناڕونی ستراتیژیکی جۆربەجۆر لەبواری بەرگریکاری و دەریاوانی توانی لە ئەندازیاری نەگبەتی وێناکرانی دەریاوانی دوژمن بەهۆی یەکیەتی هەمەلایەنەو هاوخوازی سەرجەم نەتەوەکانی خاکی ئێران، هەنگاو هەڵبگرن بەئاراستەی پەرەپێدانی هەمەلایەنەو بنەڕەتی لەگەڵ هەموو گەلانی جیهان بۆ پێشخستن و وەدیهێنانی ئێرانێکی هێزمەندو بەدەسەڵات.

فەرماندەری هێزی دەریاڤانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدرێژەی گوتارەکەی دا وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەززە بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە ڕژیمی دڕندەو داگیرکەرو منداڵکوژی زایونیستی کە لەبەرەی شەڕدا دۆڕاوو شکست خواردوە بەوپەڕی دڵرەقیەوە ژن و منداڵەکان قەڵاچۆ دەکا.

سەرپەیڤ