بەرگرتنی ئەمریکا لە بەشداری شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423306-بەرگرتنی_ئەمریکا_لە_بەشداری_شاندی_ئێرانی_لە_کۆبوونەوەی_ئەنجومەنی_ئاسایشی_نەتەوە_یەکگرتوەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا کێشەی لە ڕەوتی دەرکردنی ڤیزا بۆ وەفدی ئێران دروست کرد و نەمانتوانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوەیەکگرتووەکان بین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2023 12:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا کێشەی لە ڕەوتی دەرکردنی ڤیزا بۆ وەفدی ئێران دروست کرد و نەمانتوانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوەیەکگرتووەکان بین.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتی: حکومەتی ئەمریکا درەنگی کرد لە پێدانی ڤیزە بۆ من و شاندەکەی دیکەی ئێران و ئەمەش وایکرد ئێمە نەتوانین بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکەین کە ئەمڕۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.سەبارەت بە غەزرەیش وتی: هەموو هەوڵەکان بۆ بەردەوام کردنی ئاگربەستەکە دەدرێت. سروشتییە کە حەماس دەبێت بڕیار بدات کە چۆن دەبێت مامەڵە بکات بۆ ئەوەی ئاگربەستەکە بەردەوام بێت. ئێستا دەستپێشخەرییەک لەسەر مێزەکە هەیە، چۆنیەتی گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە بەرامبەر ئازادکردن و ئاڵوگۆڕی سەرجەم زیندانییە فەلەستینییەکان بە زیندانییە ئیسرائیلییەکان.