پێداگریی ئەمیرعەبدوڵلاهیان لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423395-پێداگریی_ئەمیرعەبدوڵلاهیان_لەسەر_پێویستیی_کۆتایی_هاتنی_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_غەززە
"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوە ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "جۆزێف بۆرێل"ی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە پێداگری لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: گەلێک پێویستە لە خێراترین کاتدا پەلاماری سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە راگیردرێ و بەستێن خۆش بێ بۆ بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2023 05:30 Asia/Tehran

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوە ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "جۆزێف بۆرێل"ی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە پێداگری لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: گەلێک پێویستە لە خێراترین کاتدا پەلاماری سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە راگیردرێ و بەستێن خۆش بێ بۆ بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" و "جۆزێپ بۆرێل" شەوی ڕابردوو سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی غەززە و هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بیر و ڕایان گۆڕییەوە و جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هەرچی خێراتر کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە؛ ئەمیرعەبدوڵاهیان وتیشی: سەرچاوەی ئەم ڕەوشەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و بێتوو جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی ئیسراییل دژ بە غەززە  و کەرتی ڕۆژاوا کۆتایی نەیەت، ئەگەری بڵاوبوونەوەی بازنەی شەڕ بۆ سەرانسەری ناوچەکە لە ئارادایە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان سیاسەتی داکۆکیکارانەی ئەمریکای بە هاندەری ڕژێمی زایۆنی زانی بۆ بەردەوام کردنی پەلامارەکانی و کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە غەززە و هەروەها بە پاڵنەرێکی گرینگی وەسف کرد بۆ بەردەوام بوون و پەرەسەندنی ئاگری شەڕ. بۆرێلیش وتی: پێویستە کێشە و تووند و تیژییەکان لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا خێراتر کۆتایی بێت. بۆرێل هەروەها هیوای خواست کە هاوکاریی بنیاتنەری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەر بەردەوام بێ.