وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان و کوەیت سەبارەت بە روداوەکانی هەنووکەی خاکی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423825-وتووێژی_نێوان_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێڕان_و_کوەیت_سەبارەت_بە_روداوەکانی_هەنووکەی_خاکی_داگیرکراو
وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان و کوەیت سەبارەت بە روداوەکانی هەنووکەی خاکی داگیرکراوی فەلەستین چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2023 08:00 Asia/Tehran

وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان و کوەیت سەبارەت بە روداوەکانی هەنووکەی خاکی داگیرکراوی فەلەستین چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد.

"حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا نووسی کە لەمیانەی سەردانەکەی لە کوەیت لەگەڵ "سالم عەبدوڵڵا جابیر  سەباح"ی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ لە کەرتی غەززەو دڕندەکاری دوژمنکارانەی ڕژیمی زایونیستی بەدژی خەڵکی زۆرلێکراوو بێ تاوانیب فەلەستین وتووێژی کردوە، 

"حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ یەکشەم بە نوێنەرایەتی لەلایەن سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامیەوە بەئامانجی بەشداری لە سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ حکومەت و گەلی کوەیت بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری خوالێخۆشبوو "شێخ نواف ئەحمەد جابر سەباح" سەردانی کوەیتی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر سەباحی ئەمیری نوێی کوەیت وێرای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆک کۆمارو گەل و حکومەتی ئێرانبەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری کۆچکردووی ئەو وڵاتە. پیرۆزباییشی کرد بەبۆنەی هەڵبژێردرانی ئەمێری نوێی ئەو وڵاتەو پێداگریشی کرد لەسەر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی کوەیت.